
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقبڕیاری خەرج کردنی مووچەکە بە مەرجی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە نانەوتییەکانی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات.
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر خەرج کردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و داوای کرد دەستبەجێ نەوتی بەرهەمهاتوو لە کێڵگەکانی کوردستان ڕادەستی سۆمۆ بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری خەرج کردنی مووچەکە بە مەرجی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە نانەوتییەکانی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە دۆسیەی نەوت، ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەسەر ئەنجامی گفتوگۆی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و داوای کرد دەستبەجێ نەوتی بەرهەمهاتوو لە کێڵگەکانی کوردستان بدرێتە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بە مەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگەی بەندەری جەیهان و بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی.
لەلایەکی دیکە: بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکانیش، بڕیاردراوە تیمێکی یاسایی هاوبەش لەنێوان هەردوو حکومەت پێکبهێنرێت بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکان لەسەر داهاتە نانەوتییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






