
120 ملیار دینارەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و کۆکراوەتەوە. ئەگەر ڕێکارە ئیدارییەکان ئەمڕۆ تەواو نەبن، ئەوا پرۆسەکە دەچێتە ڕۆژی پێنجشەممە.
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسراوی خەرج کردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بخرێتە بەردەم تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق. هاوکات بڕیارە لەگەڵیدا بڕی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیی کوردستان بە کاش ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی 120 ملیار دینارەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و کۆکراوەتەوە. ئەگەر ڕێکارە ئیدارییەکان ئەمڕۆ تەواو نەبن، ئەوا پرۆسەکە دەچێتە ڕۆژی پێنجشەممە.
ناردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆی کوردستان وەک مەرجێک لەلایەن عێراقەوە دانراوە بۆ ناردنی بڕی زیاتر لە 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پاش ڕادەستکردنی 120 ملیار دینارەکە، ڕێکارەکانی ناردنی پارە لە وەزارەتی دارایی عێراق و بانکی ناوەندی دەستپێدەکەن. ئەگەر ڕۆتیناتی ئیداری و هەموو نووسراوەکان بە خێرایی تەواو ببن، ئەوا پێشبینی دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە پارەکە ڕەوانە بکرێت. بە پێچەوانەوە، ئەگەر دوا بکەوێت، ئەوا پرۆسەکە دەکەوێتە یەکشەممەی داهاتوو، کە دەکاتە 31ی مانگ.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، دوای چەند کاتژمێرێک خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت و ڕۆژی دواتر دەست بە دابەشکردن دەکرێت. خشتەی دابەشکردنەکە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن.
لەلایەکی دیکە: هەروەها، زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی ئەی تی ئێمەکانەوە مووچە وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە بەغدا ڕەزامەندی لەسەر خەرج کردنی مووچەی مانگی شەش داوە، بەڵام هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق لەبارەی داهاتی ناوخۆ تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، هەروەها دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتیش نەکراوە، واتا تاوەکو ئێستا کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە، بۆ مانگی حەوت و مانگەکانی تر پێویستی بە ڕێککەوتنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





