
بڕێکی زۆری دیناری عێراقی؛ وێنە - محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئابی 2025، داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ناردنی ئەو 120 ملیار دینارەی پشتڕاستکردەوە و گوتی، ناردنی ئەو بڕە پارەیە تەواو بووە و هەر کاتێکیش پارە بۆ مووجە بنێردرێت ڕاستەوخۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بە دابەش کردنی مووچە دەکرێت.
بۆچی گرنگە: ئێستا هیچ مەرج و بەربەستێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەماوە.
باکگراوند: لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە ڕۆژی سێشەممە 26/8/2025، بەڕێوەچوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






