
دیمەنێکی ئیدارەی ڕاپەرین لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕێن شایستەی دارایی چوار مانگی کارگوزاری نەخۆشخانەکان خەرج نەکراوە، پەرلەمانتارێکی پارتی لەوبارەیەوە دەڵێت: 'لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی خەرجکردنی شەیستە داراییەکانیان دراوە'.
بابەتی سەرەکی: داوای ئەوەی کۆمپانیای سەرپەرشتیاری خاوێنکردنەوەی نەخۆشخانەکانی ڕاپەڕین لە مانگی سێی 2025 گرێبەستەکەی تەواو بووە، تاوەکو ئێستا هیچ کۆمپانیایەکی دیکە جێگەی نەگرتووەتەوە، بەوهۆیەوە مووچەی مانگەکانی چوار و پێنج و شەش و حەوتی کارگوزارەکان و شایستە دارایییەکانی نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خەرج نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: مەرد عەلی خاڵە، ئەندامی خولی شەشی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کارم لەسەر ئەم دۆسیە کرد، دواتر بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە لە ڕێگەی وەزیری دارایی و ئابوورییەوە نووسراوێک بۆ چۆنییەتی خەرجکردنی مووچەی کارگوزارەکان ئاراستەی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان بە نووسراوی فەرمی وەڵامی وەزارەتی دارایی و ئابووری دایەوە، ڕایگەیاند: ''مووچەی مانگەکانی چوار و پێنج و شەش و حەوتیان بۆ خەرج بکەن، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵیش حکومەت پێدانی مووچەکانیان لە ئەستۆ دەگرێت، تا ئەو کاتەی سەرپەرشتی خاوێنکردنەوە و کارگوزارەکان بە تەندەر بە کۆمپانیایەکی دیکە دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ 28-8-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری نووسراوی فەرمی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی ڕاپەڕین کردووە، هەروەها ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی کارگوزارەکان و شایستە داراییەکانی نەخۆشخانەکان داوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






