
شایستەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی مانگێکە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا وەزارەتی بازرگانی عێراق شایستەی گەنمی جووتیارانی خەرج نەکردووە. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، بەمنزیکانە خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق 400 هەزار تۆنی دیاریکردبوو کە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەربگرێت، پرۆسەکە مانگێک دەبێت کۆتایی هاتووە و دەبوو تا ئێستا شایستەی جووتیاران بنێردرێت، بەڵام هێشتا نەنێردراوە.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانیی عێراق تاوتوێی شایستەی جووتیارانمان کرد، بەڵێندرا شایستەی سەرجەم جووتیاران لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و مەخموور و تەواوی ئەو ناوچانەی دواکەوتوە بدرێت.
بە گوتەی د. شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەمجارە 500 ملیار دینار تەرخانکراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی، سەرەتا شایستەی ئەو جووتیارانە دەدرێت کە بڕەکەی کەمە و ناتوانرێت زیاتر دوابخرێت، بڕیار درا ئەوانەی تا 50 تۆنیان ڕادەست کردووە، هەمووی خەرج بکرێت، دواتر بۆ ئەوانە خەرج بکریت کە لە 50 تۆن زیاتریان ڕادەست کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






