
لۆگۆی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان لە بەغدایە و چاوەڕوان دەکرێت لە 150 هەزارەوە زیاتر بکرێت، لەگەڵ کۆمەڵێک ئیمتیازی دیکە.
چیرۆکی سەرەکی: دووشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق، هەمواری یاسای یەکەمی ژمارە 22ی ساڵی 2011ی وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد، ژمارەیەک ئیمتیازی لەخۆگرتووە، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانیش هەوڵ دەدات ئەو ئیمتیازانە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی بەغدای کردووە، بە ئاڤای گوتووە: لە ڕێگەی سەندیکای مامۆستایانی عێراق و نوێنەرانی کورد لە بەغدا و لە کۆبوونەوە و دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەوڵ دەدەین ئەو ئیمتیازاتانە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی هەمواری یاسای پەروەردەی عێراق دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار زیاد کراوە، هەموو مامۆستایەکیش کە دادەمەزرێت دەبێت سێ تا پێنج ساڵ لە ناوچە دوورە دەستەکان خزمەت بکات، ئەو ماوەیەش بۆ مەبەستی خانەنشینی بە دوو بەرامبەر هەژمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
قسەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگای لالش - شێخان دەکاتەوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جووتسایدی شێخان - لالش دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
هێرشی ئەلکترۆنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ دەکرێت