
شایستەی دارایی جووتیاران دەنێردرێت
ئاڤا نیوز
لە بەغداوە ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی بڕێک پارە وەک شایستەی دارایی جووتیاران، تاوەکو ئێستا پشکی هەرێـمی کوردستان نەنێردراوە و بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بەشی یەکەمی پارەکە خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو مانگە جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی سایلۆکانی پارێزگاکانەوە نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد، دوو بەشی پارەکە بۆ جووتیارانی پارێزگاکانی عێراق خەرجکراوە، تەنیا ئەوەی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "بڕیاری خەرجکردنی 500 ملیار دیناری دیکە وەک شایستەی دارایی جووتیاران دراوە، ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە لە مانگی شەشەوە گەنمیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە، ڕەزامەندی وەگیراوە بە ئەگەری زۆرەوە پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە بەشی یەکەمی شایستەی دارایی جووتیاران خەرج دەکرێت."
ژمارەکان وادەڵێن: 310 ملیار دینار وەک پشکی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو 390 هەزار تۆن گەنمەی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگیراوە، بەمشێوەیە بەسەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دابەشدەبێت:-
هەولێر: 122 هەزار و 600 تۆن ڕادەستکراوە شایستەی دارایی جووتیاران نزیکەی 98 ملیار دینارە.
سلێمانی: 145 هەزار و 567 تۆن گەنم ڕادەستکراوە دەکاتە نزیکەی 111 ملیار دینار.
دهۆک: 117 هەزار و 911 تۆن ڕادەستکراوە دەکاتە نزیکەی 92 ملیار دینار.
هەڵەبجە: 13 هەزار و 923 تۆن ڕادەستکراوە دەکاتە نزیکەی 10 ملیار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






