
مامۆستایەکی هەرێمی کوردستان لەکاتی وانەوتنەوەدا
ئاڤا نیوز
هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایانی پەروەردە بەردەوامە و هەفتەی داهاتوو شاندێک سەردانی بەغدا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی دووشەممە 25-8-2025، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای یەکەمی ژمارە 22ـی ساڵی 2011ی وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد کە ژمارەیەک ئیمتیازی بۆ فەرمانبەرانی پەروەردە لەخۆگرتووە، یەکێک لە گۆڕانکارییەکان ئەوەیە دەرماڵەی مامۆستایان لە 150 هەزار دینار بۆ 300 هەزار دینار زیاد دەکرێت. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەیەوێت مامۆستایانی هەرێمی کوردستان لەم هەموارە سوودمەندبن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق چەند کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان هەبووە، دەبێت پرسەکە هەنگاو بە هەنگاو ببەینە پێشەوە و کاتی زۆرمان لەبەردەستە، تاوەکو دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی ئەحمەد گەرمیانی، هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ نوێنەرانی کورد کۆدەبنەوە، پەیامێکیشیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق ناردووە، ڕەنگە لەگەڵ ڕاوێژکارێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیران عێراقیش کۆببنەوە.
زانیاریی زیاتر: کاتێک هەوڵەکان جێی خۆی دەگرێت، پێویستە لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردەوە یادداشتێک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بکەین، تاوەکو لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکان کار لەسەر ڕێکخستنی زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان بکەن. سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان وا دەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






