
دووکانی زێڕنگەران لە هەولێر؛ وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر دەڵێت، بەهۆی کۆبوونەوەی بەشێك لە سەرکردەی وڵاتانی جیهان لە چین، تەنیا لە سێ ڕۆژدا هەر ئۆنسەیەک زێڕ نرخەكەی 100 دۆلار بەرز بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە 31ی ئاب تاوەکوو 3ی ئەیلوول هەر ئۆنسەیەک زێڕ 100 دۆلار و هەر مسقاڵێک زێڕیش 30 هەزار دینار نرخیان بەرز بووەوە.
هۆکارە زانراوەکان: سەفین وەرتی گوتیشی، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە ڕۆژانی ڕابردوودا، پەیوەندی بە کۆبوونەوەی بەشێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان و نمایشی سەربازیی چین هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 20 دۆلار دابەزیووە، هۆکاری ئەمەش جارێ دیار نییە.
زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر نرخی دۆلار بە 142 هەزار و 800 دینار دانراوە، بەم جۆرەیە.
-مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 742 دینارە.
-مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 708 دینارە.
-مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 606 دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکاندا بە 3 هەزار و 536 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






