عێراق: بانکە حکومییەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە ڕۆژانی پشوودا دەوام دەکەن
- بزنس
- 5 ئەیلوول

ژمارەیەک خانەنشین لەبەردەم یەکێک لە بانکە حکومییەکان وەستاون بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی سوودانی بانکە حکومییەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەبێت لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا دەوام بکەن و کێشەی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان چارەسەر بکەن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق سەرەتای هەموو مانگێک مووچە خانەنشینان دەخاتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان، بەڵام زۆرجار بەهۆی پشووی فەرمییەوە چەند ڕۆژێک ئەو پڕۆسەیە دوا دەکەوێت، ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێت ئەو گرفتە چارەسەر بکات و نیگەرانی خانەنشینان نەهێڵیت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی حکومی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانی بە کارمەندانی وەزارەتی دارایی و بانکە حکومییەکان داوە، ڕۆژانی هەینی و شەممە دەوامی فەرمی بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بکەن."
باکگراوند: دوێنی پێنجشەممە 4-9-2025 وەزارەتی دارایی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دڵنیایی دایە خانەنشینان کە ئەو بابەتە پەیوەندی بە نەبوونی پارەی نەختینەوە نییە، بەڵکو هۆکارەکەی هونەرییە و پەیوەستە بە پرۆسەی ناردنی پارە لەنێوان بانکەکان و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە، بەوهۆیەش ڕاگەیاندنی وادەی دابەشکردنی مووچە دواخراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





