وتەبێژی بارەگای بارزانی: ئایا هەڵوەشانەوەی سندووقی خانەنشینی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی بەدوا نایەت؟
- بزنس
- 5 ئەیلوول

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی بارەگای بارزانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، ئایا سندوقی خانەنشینی بۆ هەڵوەشایەوە؟ پارەکەی بۆ کوێ چوو؟ ئایا بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی بەدوا نایەت؟
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق لە ساڵی 2014ـەوە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیووە، ماوەی 11 ساڵە بە چەندین بیانووی جیاواز مووچەی فەرمانبەران دوادەخرێت، یان هەر ناینێرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی دەنوسێت، "لە کوردستان، مووچەی فەرمانبەران بەردەوام چەند مانگێک دوادەکەوێت و حکومەتی فیدراڵی لە بەغداش وا مامەڵە دەکات وەک ئەوەی ئەو فەرمانبەرانە نە خێزان و نە پابەندبوون و نە بارگرانی خواستی ڕۆژانەی ژیانیان هەبێت، بەڵکو ڕووبەڕووی بێدەنگی و پشتگوێخستن دەبنەوە. لەبەرامبەریشدا کاتێک مووچەی خانەنشینان لە بەغدا تەنیا چەند ڕۆژێک دواکەوت، مانشێتی گەورە و لێدوانی بەرز و سەرکۆنەی یەک لە دوای یەکمان بینی، بگرە مەسەلەکە بووە بابەتی رای گشتی".
خالیدە خەلیل لە بابەتەکەی ئەمانەشی نووسیوە:
٠ ئەم پارادۆکسە (دژبەیەکی)ـیە ڕادەی دووفاقییەکە دەردەخات و لۆژیکی پێوان بە دوو پێوەر لە نێو ئەوانەدا ئاشکرا دەکات کە لە بەرامبەر ئازارەکانی فەرمانبەرانی کوردستاندا بێدەنگن.
٠ ئێمە لەگەڵ بڕینی ڕۆزیی هیچ هاوڵاتییەکدا نین، چونکە مووچە مافێکی سروشتییە کە نابێت پێشێل بکرێت، بەتایبەتی خانەنشینان کە تەمەنیان بە خزمەتکردنی ووڵاتەکەیان بەسەر بردووە، بەڵام ئەمە دووفاقی ئەو عەقڵیەتە دەردەخات کە بەغدا ساڵانێکە مامەڵەی پێ لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
٠ هەمووان دەزانن بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پرسێکی سیاسییە، بەڵام ئەو پرسیارەی کە لە هزردا سەرهەڵدەدات ئەوەیە: سندوقی خانەنشینی بۆچی هەڵوەشایەوە، و پارەکەی بۆ کوێ چوو؟ ئایا بەمزووانە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی بەدوادا نایەت؟ ئەوکات دووڕووەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسی دواکەوتنێکی مووچەدا دەکەن؟
٠ بە دڵنیاییەوە گەلی کورد وەک گەلێکی گەورە دەمێنێتەوە، دەزانێت بە تەواوی کێشەکە لە کوێدایە و ئاگادارە کە دۆزە دادپەروەرانەکەی لە مووچە بەرزترە، و دەکرێت نان بکرێتە کارتێکی گوشاری سیاسی، بەڵام کەرامەت و مافەکانی هەرگیز سازانیان لەسەر ناکرێت .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






