
دیمەنی وشکەساڵی لە زیقار. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
حکومەتی خۆجێی زیقار دەستیکردووە بە داڕشتنی پلانێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی وشکەساڵی لە ڕووباری غەراف لە باکووری پارێزگاکە، کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی شیرینی پارێزگاکە.
وێنە گەورەکە: عێراق یەکێکە لە زەرەرمەندترین وڵاتان لەڕووی گۆڕانی ئاو و هەواوە، بەو هۆیەوە ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی ئاو بووەتەوە، بەشێوەیەک کاریگەریی کردووەتە سەر بەرهەمی کشتوکاڵی و ماسی و جووتیاران بە تایبەتی لە چەند پارێزگایەک لەوانەش زیقار، دیوانییە و موسەننا.
لێدوانی فەرمی: ڕەزاق ئەلعەلی، یاریدەدەری پارێزگای زیقار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "پلانی جێگرەوە بریتییە لە ڕاکێشانی ئاوی ڕووباری فورات بۆ ڕووباری غەراف کە دەکەوێتە باشووری پارێزگاکە، لە ڕێگەی بۆرییەوە، ئەم بابەتە پەیوەستە بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی ژینگە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئاوی فورات و ئەگەری پشتبەستن پێی".
شێوازی جێبەجێکردن: پلانەکە، لێدانی هەزار بیر لە باکووری پارێزگاکە لەخۆدەگرێت، بە مەرجێک ئاوەکان پاک بکرێنەوە بۆ ئەوەی گونجاو بن بۆ بەکارهێنان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کەمیی ئاوەوە سەدان خێزان لە پارێزگای زیقار بە تایبەتی جووتیاران ئاوارەی پارێزگای نەجەف بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






