ئاڤا نیوز
لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی چارەنووساز لەبارەی مووچەکانی ئەمساڵ دەکرێت، سوودانی بڕیار لەبەردەم لەمپەرێکی بەردەم ناردنی مووچە دەدات و بەفەرمی وەڵامی حکومەتی کوردستان دەداتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەو شاندەی حکومەتی عێراق کە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ شاندی کوردستان دانیشتنیان هەبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەچن بۆ لای سوودانی و ڕاپۆرتێکی نوێیان ئامادە کردووە، ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژی پێنجشەممە لەنێوان هەردوو شاندی کوردستان و حکومەتی عێراق ئامادە کراوە و دەیخەنە بەردەم سوودانی.
ناوەڕۆکی ئەو ڕاپۆرتە چی لەخۆ دەگرێت؟
چەقی کێشەکانی گفتوگۆی ئەم چەند هەفتەیەی ڕابردوو داهاتی نانەوتی بوو، لەم ڕاپۆرتەدا باسی سەرجەمی داهاتی ناوخۆی تێدایە، بە گومرگ و دەروازە سنوورییەکان و هەموو داهاتەکانی ترەوە.
هەفتەی ڕابردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوون و ڕاشکاو هەرچی پاساوی حکومەتی عێراق بووە بە ماددەی دەستووری و یاسای بوودجە وەڵامیان داوەتەوە. بۆنموونە شاندی کوردستان بە شاندی عێراقییان وتووە، "بۆ سەدا50%ی داهاتی نانەوتی ئێمە پشت بە بڕگەی دوو لە ماددەی 51ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەبەستین، لەم ماددەیە بە ڕوونی هاتووە، داهاتی گومرگی و دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان سەدا 50 بۆ هەولێر و سەدا 50 بۆ حکومەتی عێراق.
شاندی حکومەتی عێراق بۆچوونیان ئەرێنی و نەرم بووە بەرامبەر ئەم ڕوونکردنەوەیەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق قسەی بۆ ئاڤا کردووە دەڵێت: سبەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممە دەخرێتە بەردەم سوودانی و ئەگەر هیچ تێبینییەکی ئەوتۆی نەبێت، دەیباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و پەسەند دەکرێت. ئەگەر تێبیبنیشی لەسەر هەبوو داوا لە لیژنەکانی هەردوولا دەکات چارەسەرێک بدۆزنەوە. بەم پێیەش یەکلاییکردنەوەی ئەم پرسە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
لە هەموو بارێکدا سوودانی هەر بڕیارێک بدات، ئەوا بە فەرمی سبەی وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە.
زانیاریی ئاڤا: "هەفتەی پێشوو زانیاری ئەوەمان پێدان، ئەگەر شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق نەگەنە ڕێککەوتن، ئەم پرسە دەبرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت یان دادگای فیدراڵی، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا لەیەک نزیکبوونەوەی ئەمجارە دۆخەکە ناباتە دادگا و ناکۆکییەکان لەسەر چەند خاڵێکی کەمن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو ئەو گۆڕانکارییانە لە کاتێکدان، ڕۆژی شەممە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، ئەوەی پەیوەندیی هەیە بە داهاتی نانەوتی لە نێوان هەولێر و بەغدا، "بەرەوپێشچوونی زۆر هەیە و بە بۆچوونی من لەم ڕۆژانە دەگەینە ڕێککەوتن". ههولێر و بهغدا ڕێكدهكهون و سوودانى بڕیار دهدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





