ڕاپۆرتێکی نوێ دەریدەخات ئاستی هەوای شارەکان بەهۆی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری پاکبووەتەوە
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێکی هەولێر لە ئاسمانەوە، بە جوانی دیارە کە ئاسمانی شارەکە بە تەواوی ڕوونبووەتەوە ئەمەش کاریگەری پاکبوونەوەی ژینگەی شارەکەیە
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕووناکی بووەتە هۆی کوژانەوەی زیاتر لە سێ هەزار مۆلیدەی گەڕەکان، ئەمەش وایکردووە هەزاران تۆن گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن کەمبکرێتەوە، لە هەمان کاتیش ئەو تەنۆلکانەی کاریگەریی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروست دەکەن لە هەوادا کەم دەبنەوە.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی پرۆژەیەکی ستراتیژەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کورستانە و ئامانج لێی دابین کردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرجەم هاونیشتمانیان و شوێنە بازرگانییەکان، لەم پرۆژەیە 80٪ی هاونیشتمانیان پارەی کەمتر دەدەن بە کارەبا بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە، بە تەواو بوونی ئەم پرۆژەیە زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدە دەکوژێنرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. سەنعان عەبدوڵڵا، وتەبێژی دەستەى پاراستن و چاککردنی ژینگەى هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای وت: ڕاپۆرتێکی سەرەتاییمان دەربارەی کاریگەری پرۆژەی ڕووناکی لەسەر ژینگە ئامادە کردووە و چوار گەڕەکی شاری هەولێرمان بە نموونە وەرگرتووە، پشکنینی هەوامان پێش کوژانەوەی مۆلیدە و دوای کوژانەوەی مۆلیدە کردووە و بڕی تەنۆلکە زیانبەخشەکان بەمجۆرە بووە:
PM10 پێش کوژانەوەی مۆلیدەکان بڕەکەی 11.9 دوای کوژانەوە بە هەفتەیەک بووەتە 9.5.
PM2.5 پێش کوژانەوەی مۆلیدەکان بڕەکەی 3.8 بۆ 6.3 بووە دوای کوژانەوەی بە هەفتەیەک بووەتە 1.8.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: PM کورتکراوەی "Particulate Matter" ئاستی گەردیلەکانی ناو هەوایە. ئەو دوو تەنۆلکانە (PM10)، (PM2.5) کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە بە تایبەت نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و هەستیاری پێست و ڕەبۆ، کەمبوونەوەی ئەو تەنۆلکانەش ڕێژەی ئەو نەخۆشییانە کەمدەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی ژینگە تەنیا بە کوژانەوەی مۆلیدەکانی گەڕەکەکانی )باداوە، گوڵان، هەڤاڵان، برایەتی( لە هەولێر ساڵانە شەش ملیۆن لیتر گاز کەمتر بەکاردەهێنرێت، بەکارهێنانی هەزاران مەترسێجا ئاو کە بۆ ساردکردنەوەی مۆلیدەکان بەکاردەهات کۆتایی دێت، 166 هەزار تۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن کەمتر دەردەدرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: کوژانەوەی مۆلیدەکان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکانی وەک )یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، گۆگرد، نایترۆجین و ئۆزۆزن(، هاوکات دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ژاوەژاو و کەمکردنەوەی بەهەڵم بوون لە خاکدا.
لە لایەکی دیکەوە: د. یاسین غەفوور، مامۆستای زانکۆی چەرمۆ و پسپۆڕ لە بواری بایۆنانۆتەکنەلۆجی بە ئاڤا میدیای وت: کوژانەوەی مۆلیدەکان کاریگەری زۆر خێرای لەسەر ژینگە دروست کردووە، چەند ساڵێکە چاودێری هەوای سلێمانی دەکەم هیچ کاتێک هێندەی ئێستا هەواکەی پاک نەبووە، پێویستە لە داهاتودا بە پلانێکی تۆکمە کاری کارگەکان و جولەی ئۆتۆمبیلەکانیش کۆنترۆڵ بکرێت و لە بەرامبەریشدا ڕێژەی سەوزایی زیاد بکرێت، کوالێتی هەوای سلێمانی دەگاتە ئاستێکی زۆرباش لە پاکی.
ژمارەکان وادەڵێن: سێ هەزار و 222 مۆلیدە کوژانەتەوە کە تێکڕای کوژانەوەیان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی 600 هەزار تۆن لە دەردانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بەمشێوەی خوارەوە:
هەولێر: دوو هەزار و 197 مۆلیدە کوژاونەتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی 410 هەزار تۆن دەردانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن
سلێمانی: 604 مۆلیدە کوژاونەتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی 112 هەزار تۆن لە دەردانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن
دهۆک: 356 مۆلیدە کوژاونەتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی 63 هەزار تۆن لە دەردانی گازی وانەئۆکسیدی کاربۆن
هەڵەبجە: 65 مۆلیدە کوژاونەتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکرنەوەی 15 هەزار تۆن لە دەردانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن
بۆچی گرنگە: کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان، کەمکردنەوەی پیس بوونی ژینگە بە ژاوەژاوی مۆلیدەکان و کەمبوونەوەی تەنۆلکە زیانبەخشەکان لە هەوادا کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر پاکبوونەوەی هەوا و کەمکردنەوەی ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی پیسبوونی ژینگە دووچاری مرۆڤ دەبێت، کاریگەری راستەوخۆشی لەسەر ئاو و خاک و پاراستنی هەمەجۆری زیندەوەران دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە کارەبای سۆران و پێنج قەزا دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆكی دوو كچی کۆڵبەری ڕۆژههڵاتی كوردستان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع بەشداریی ئاههنگى دهرچوونی هاوژینهكهى لە زانکۆ دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامارێکی مەترسیدار لەبارەی کوژرانی خەڵک لە سووریا بڵاودەبێتەوە
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كارهبای 24 كاتژمێری هۆكاره بۆ پاكبوونهوهى ژینگهى كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چیرۆكی دوو كچی کۆڵبەری ڕۆژههڵاتی كوردستان
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە وان 334 مەڕ بەدوای بەرانێک لە شاخ هەڵدێران
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگگیڕان چۆن ڕوودەدات و چەند دەخایەنێت؟
6 ئەیلوول
گەنجێکی مێرگەسۆر ساڵێکە چاڵنجی ڕۆژانەی شناو ئەنجام دەدات
6 ئەیلوول
مام جەوهەر، دڵسۆزێکی سینەمای کۆن، ماڵەکەی لە هەولێر دەکاتە سینەمایەک بۆ خەڵک
6 ئەیلوول
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كارهبای 24 كاتژمێری هۆكاره بۆ پاكبوونهوهى ژینگهى كوردستان
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگگیران لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە هەوای تاران دەدرێت