
نموونەیەک لە دیاردەی مانگگیران . وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ئێوارە لە کوردستان و عێراق و چەندین وڵات مانگگیران دەستیێکرد و پرۆسەکە پێنج کاتژمێر و نیو دەخایەنێت، لەڕووی فەلەکناسییەوە 18ساڵە ڕووداوی گەردوونی وا ڕووینەداوە.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی شەممە ڕێبەر ڕۆستەم، سەرۆکی سەنتەری کوردستان بۆ ئەستێرەناسی بە ئاڤای وتووە: ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 6:28 خولەک مانگگیرانی نیمچە سێبەر دەست پێ دەکات، کاتژمێر 7:28 خولەک مانگگیرانی سێبەر دروست دەبێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەو ئەستێرەناسە گوتیشی، لە کاتژمێر 8:30 خولەک مانگگیرانی تەواو ڕوودەدات، کاتژمێر 9:10 خولەک مانگگیران لە بەرزترین ئاست دەبێت، بەڵام لە کاتژمێر 9:50 خولەک وردە وردە مانگگیرانەکە کاڵ دەبێتەوە، کاتژمێر 11:00ی شەو مانگگیرانی سێبەر کۆتایی دێت.
ڕێبەر ڕۆستەم ڕوونی کردەوە، تەواوی پڕۆسەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی پێنج کاتژمێر و نیو دەخایەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕووداوە کاتێک ڕوودەدات کە مانگ و خۆر بکەونە سەر یەک هێڵیی تەریب و زەوی بکەوێتە نێوان مانگ و خۆر.
ئەمەش بزانە: ئەم مانگگیرانە لە هەموو دنیا نییە، خەڵکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێكی ئەوروپا و ئەفریقیا و ئاسیا و بەشێکی ئوسترالیا دەیبینن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





