هەڵوێستی سوودانی لەبارەی داهاتی ناوخۆ و پرسی مووچە لە کۆبوونەوە تایبەتەکەی بەغدا
- بزنس
- 7 ئەیلوول

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا لەمیانی کۆبووەنەوەی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری عێراق، کۆنووسە هاوبەشەکەی هەولێر و بەغدا خراوەتە بەردەم محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەویش ناوەڕۆکی کۆنووسەکەی پێ باش بووە و وتویەتی "خوێندنەوەی بۆ دەکەم".
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆککوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی عێراق کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بووە، بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی داهاتی ناوخۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا، کە یەکێک لە لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستانە.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی شاندی دانوستانکاری عێراق کۆنووسە هاوبەشەکە -کە لەگەڵ شاندی کوردستان ئامادەیان کردبوو- خستوویانەتە بەردەم محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت، سوودانی ڕاپۆرتەکەی لە شاندەکە وەرگرتووە، ڕاپۆرتەکەی پێ باش بووە، گوتوویەتی "خوێندنەوەی بۆ دەکەم و وەڵامتان دەدەمەوە ڕای من چییە".
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیویەتی لە کۆبوونەوەکەدا ڕاوێژکارێکی باڵای سوودانیش بەشدار بووە، کە پیاوێکی یاساییە و شارەزای یاسایە، هەڵوێستیشی تاوەکوو ئێستا لە گفتوگۆکان لەگەڵ هەولێر باش بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





