
دیمەنی سەرچاوەی ئاوی سەرچنار لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی کەمی باران بارینەوە سەرچاوەی ئاوی سەرچنار لە شاری سلێمانی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە 50٪ کەمیکردووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی بارانبارینەوە، قەیرانی ئاو لە دەیان وڵات و ناوچەی جیاواز دروست بووە، هەرێمی کوردستانیش بەدەر نەبووە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، لەم چوارچێوەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی پرۆژەی ستراتیژیی تایبەت بە گەیاندنی ئاو دەستپێکردووە و ئاو دەگەیێنرێتە کوچە و کۆڵانەکانی شار و ناوچەکان بەبێ جیاوازی تاوەکو هاووڵاتییان لەو گرفتە ڕزگار بکات.
لێدوانی فەرمی: ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ساڵانە لە مانگەکانی هەشت و نۆدا سەرچاوەی ئاوی سەرچنار کەمدەکات، بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردوو سەرچاوەکە بە ڕێژەی لە 50٪ کەمیکردووە، بەڵام دابەشکردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە بەردەوامە کە لەڕێگەی سەرچاوەی ئاوی سەرچنارەوە ئاویان پێدەگات.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی هێڵی سێیەمی ئاوی دووکان – سلێمانی، ئامانج جەلال بە ئاڤای وت: پڕۆژەکە تەندەرینی بۆ کراوە و چاوەڕێ دەکرێت کۆمپانیا و بەڵێندەرێک وەری بگرێت، بە جێبەجێکردنیشی کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی بەڕیژەی 100٪ چارەسەر دەبێت و ئاوی پێویست بۆ تەواوی شاری سلێمانی دابین دەکرێت. بە تەواوبوونی پڕۆژەکەش کێشەی کەمئاوی بۆ چەندین ساڵ لە سلێمانی چارەسەر دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






