نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی نوێی لە بەرزبوونەوە تۆمار کرد

شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی نوێی لە بەرزبوونەوە تۆمار کرد

نمایشکردنی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەندامێکی سەندیکای زێڕەنگرانی هەولێریش دەڵێت: "تەنها لە یەک ڕۆژدا ئۆنسەیەک زێڕ 24 دۆلار چووەتە سەر نرخەکەی".

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر زێڕ و زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان، هاوکات بەکارهێنانی زیاتری ئەو ماددیە لە کەرستە پیشەسازییەکان، نرخەکەی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕەنگرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گۆڕانکاری و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەردەوامە، بە بەراورد بە ڕۆژی یەکشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 24 دۆلار و یەک مسقاڵ زێڕیش سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان کە لەسەر بەهای دۆلار بەرامبەر  142 هەزار و 700 دیناری عێراقی دانراوە، بەم شێوەیە؛


یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 757 هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 723 هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 620 هەزار دینارە

ئەمەش بزانە: نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکاندا بە سێ هەزار و 602 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ