
بەکارهێنانی ڤاکسین لە ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ئاژانسی FMBAی ڕووسی ڕایگەیاند: ئەمساڵ ڤاکسینێکی نوێی شێرپەنجە لە ڕووسیا دروستکراوە و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
چیرۆکی سەرەکی: ئاژانسی فیدراڵی رووسیا بۆ پزیشكی و بایەلۆجی FMBA، ڤاكسینێكی نوێی بۆ نەخۆشییەكانی شێرپەنجە پێشخستووە. ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، قۆناغی تاقیكردنەوەی بەسەركەوتوویی تێپەڕاندووە و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان، ڤاکسینەکە دەتوانێت بە ڕێژەی 80% وەرەم یاخود گرێ شێرپەنجەییەکان لەناو ببات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەری دەزگای فیدراڵی پزیشکی-بایۆلۆجی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڤاکسینەکە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ ماوەی سێ ساڵ توێژینەوەی لەسەر کراوە، پەرەی پێدراوە و ئەنجامەکان دڵخۆشەکەرن، بەهەموو شێوەیەک ئەم ڤاکسینە سەلامەتە و ڕێگری لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
شێوازی بەکارهێنان: داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیا کراوە بۆ ئەوەی ڤاکسینەکە بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت، ئەگەر پەسەند بکرێت بەم نزیکانە بەردەست دەبێت و سەرەتا بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردەهێنرێت کە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێخۆڵەیان هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






