ئاڤا نیوز
گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامن، ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش دووپاتی دەکاتەوە نزیکن لە ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوە و دانوستان لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ کراوە، لەو کۆبوونەوەیە بەڕێوەبەری گشتی و ژمێریاری هەموو ئەو وەزارەتانەی داهاتی ناوخۆیان هەیە، بابەتێکیان بۆ عێراق ئامادە کردووە.
ڕێباز حەملان ئەمانەشی وت:
٠ سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت و لێک نزیکبوونەوەی باش لە نێوانمان هەیە.
٠ داهاتی ناوخۆ و ڕسومات، ئەوەی بە یاسای هەرێمی کوردستانن بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و ئەوەی بە داهاتی فیدراڵی هەژمار دەکرێت پەنجا بە پەنجا دەبێت.
٠ لەسەر گومرگ و داهاتی باجیش بەهەمان شێوە ڕێککەوتووین.
٠ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتەکەی گرێبەستێک لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان ئامادە کراوە، لەلایەن هەرێمی کوردستان هەندێک گۆڕانکاری کراوە و بۆ عێراق نێردراوەتەوە، ئەگەر عێراق ڕەزامەندی لەسەردا ئەو گرێبەستە بۆ کۆمپانیاکان دەنێردرێت.
٠ بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق زۆر نزیکین، ئەو ڕێککەوتنەی کرابوو بۆ مانگەکانی پێنج و شەش بوو، بۆ مانگی حەوت و مانگەکانی دواتر لەسەر ڕێککەوتنە تازەکە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






