
نمایشکردنی چەند پارچە زێڕێک لە بازاڕی زێڕنگرانی هەولێر
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد، سەندیکای زێڕەنگرانی هەولێریش دەڵێت: پێشبینی دەکەین نرخەکەی ڕوو لە جێگیربوون بکات.
لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕەنگرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نرخی زێڕ لە بازاڕدا دابەزیوە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ 20 دۆلار و مسقاڵێک زێڕیش پێنج هەزار دینار دابەزیوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا باسی لەوەشكرد: پێشبینی دەکەین نرخی زێڕ تاوەکو 17ی ئەیلوول لەم نرخەی ئێستای جێگیر ببێت.
زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە:-
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 765 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 730 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 625 هەزار دینارە
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕدا بە سێ هەزار و 627 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






