ئاڤا نیوز
کچێکی کوردی تەمەن 10 ساڵان، بە ناوی ئانوو ئامانج عومەر، خەڵکی سلێمانی، توانیویەتی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی لە لەندەن، ئەم دەستکەوتە گەورەیە بۆ ئانوو کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتاییە، بووەتە مایەی شانازییەکی زۆر بۆ خۆی و هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: دوو هەفتە لەمەوبەر، زانکۆی سێری لە لەندەن میوانداری پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی بە ناوی "ئای وایس" کرد، کە تێیدا زیاتر لە 100 منداڵی بەهرەمەند و زیرەک لە بوارە جیاوازەکانەوە لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداربوون. ئانوو بە پڕۆژەیەکی ژینگەپارێزی بەشداریکرد، کە تێیدا باسی لە کێشەیەکی ژینگەیی گرنگ لە هەرێمی کوردستان کردووە، ئەویش پیسبوونی ژینگە بەهۆی ئۆتۆمبێلەوە، کە هاوکات کێشەیەکی جیهانیشە.
ئانوو تەنیا کێشەکەی باس نەکردووە، بەڵکو چارەسەریشی پێشنیاز کردووە. ئەو داوای دانانی خشتەی کات بۆ هاتووچۆی گشتی و بەکارهێنانی پاسی کارەبایی کردووە وەک چارەسەرێکی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون.
لێدوانی فەرمی: ئامانج عومەر، باوکی ئانوو، بە ئاڤای ڕایگەیاند، ئانوو خۆی وتاری داوە و پڕۆژەکەی بە باشی بۆ ئامادەبووان و لیژنەی ناوبژیوانان ڕوون کردووەتەوە. لە ئەنجامدا، ئانوو توانیویەتی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت و دوو مەدالیای زیویشی بەدەستهێنا.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای سەرکەوتنەکەی لە بواری ژینگەپارێزیدا، ئانوو هەوڵێکی گەورەی بۆ ناساندنی کولتووری کوردی بە جیهان داوە. پێشتر، لەگەڵ قوتابییەکی هاوڕێی و بە هاوکاری مامۆستایەک، کتێبێکی کورتە چیرۆکی کوردیان وەرگێڕابووە سەر زمانی ئینگلیزی. لە پێشبڕکێکەدا، ئانوو ئەو کتێبە وەرگێڕدراوەی لەگەڵ خۆی بردبوو و بەسەر منداڵانی بەشداربوو و ئامادەبوواندا دابەشی کردبوو، بەمەش چیرۆکە کوردییەکانی بە منداڵانی دەیان وڵات ناساند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






