ئاڤای خەڵک؛ دوای بەدواداچوونی ئاڤا وەزارەتی دارایی پارەی کۆمپانیای ئەرتووش خەرج دەکات
- ژینگە
- 11 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی ئاڤا لەسەر کێشەکانی کۆمپانیای ئەرتووش، کە ماوەی هەشت مانگ بوو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پارەیان بۆ خەرج نەکرا بوو، ئێستا کێشەکە چارەسەر بووە و بڕیاری خەرجکردنی پارەکە دراوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیای ئەرتووش، کە بەرپرسیارە لە هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنووری دهۆک و سێمێل، بەهۆی دواکەوتنی پارەکەیانەوە تووشی چەندین گرفت ببوون. ئەم کۆمپانیایە 435 کارمەندی هەیە و ڕۆژانە نزیکەی 700 تۆن خۆڵ و خاشاک لەو دوو ناوچەیە کۆدەکەنەوە، بۆیە دواکەوتنی پارەکەیان کاریگەری نەرێنی لەسەر خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی دروستکردبوو.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە لە وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی گەنجینەی دهۆک کراوە، بڕی چوار ملیار و 999 ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای ئەرتووش خەرج دەکرێت. هاوکات، بڕی دوو ملیار و 632 ملیۆن دیناری دیکەش بۆ کارەکانی قەزای سێمێل خەرج دەکرێت، کە بەشێکە لە خزمەتگوزارییەکانی ئەم کۆمپانیایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





