ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، بارانبارین نزیکە و ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵی ڕابردوو، هەرێمی کوردستان زستانێکی پڕ بارانی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمساڵ با و بۆرانێکی زۆر ڕوو لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکات کە هاوشێوەی ساڵانی 2011 و 2012، 2019 و 2022، 2023 دەبێت، واتە زستانێکی پڕ باران دەبێت. هەروەها "بارانبارین نزیک بووەتەوە".
هەر پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا، شێخ دارا دەڵێت، ئەمساڵ لە خوارووی عێراق و سعوودیە لە ناوچەی "ربع الخالي" کە ڕووبەرەکەی 630 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بارانێکی ئەوەندە زۆر دەبارێت کە جووتیاران دەتوانن کشتوکاڵی تێدا بکەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، لە ناوچەی ترێبیل و نخێب، لە یەکەم شەپۆڵی هاتنیدا، بارانێکی زۆر دەبارێت. هەموو ئەمانەش بەهۆی بارانی جەمسەری باکوورەوەیە.
زانیاریی زیاتر: شێخ دارا دەڵێت، پلەکانی گەرما هەمیشە لە دابەزینە کە ڕۆژانە یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت، بە تایبەت لە شەواندا لە هیچ شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما ناگاتە 25 پلەی سیلیزی و ئەگەر هەیە لە هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بۆ خوار 30 پلەی سیلیزی دابەزێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرما لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
٠ هەولێر: بەرزترین 35 پلە و نزمترین 25 پلە
٠ سلێمانی: بەرزترین 33 پلە و نزمترین 22 پلە
٠ دهۆک: بەرزترین 30 پلە و نزمترین 16 پلە
٠ کەرکووک: بەرزترین 36 پلە و نزمترین 26 پلە
٠ هەڵەبجە: بەرزترین 34 پلە و نزمترین 24 پلە
٠ زاخۆ: بەرزترین 34 پلە و نزمترین 22 پلە
٠ ڕاپەڕین: بەرزترین 33 پلە و نزمترین 22 پلە
٠ سۆران: بەرزترین 32 پلە و نزمترین 16 پلە
٠ گەرمیان: بەرزترین 36 پلە و نزمترین 24 پلە
٠ حاجی ئۆمەران: بەرزترین 23 پلە و نزمترین 10 پلە
٠ ئاکرێ: بەرزترین 32 پلە و نزمترین 15 پلە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






