
دیمەنی ئاگرەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی هەورامانی سەر سنووری نێوان عێراق و ئێران کوەوتووەتەوە، و پەڕیوەتەوە بۆ دیوی ئێران، هەرچەندە ئێران ئاگرەکەی لای خۆی کۆنترۆڵکردووە، بەڵام لە سنووری هەرێمی کوردستان تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگرێکی گەورە لە نزیک گوندی دزڵی هەورامان، لە بەشی ئێرانی سنووری عێراق و ئێران کەوتەوە. ئاگرەکە بە خێرایی بڵاوبووەوە و سنوورەکانی عێراقی بەزاند، بەتایبەتی گەیشتە شاخەکانی پشت گوندی یاڵانپێ لە هەورامانی هەرێمی کوردستان.
لە کاتێکدا کە ئاگرەکە لە لایەنی ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و کوژاوەتەوە، بەڵام لە سنووری هەرێمی کوردستانەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی خورماڵ ناتوانن نزیکی ئاگرەکە ببنەوە. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی مین لە ناوچەکە و سەختی و ناڕێکی ڕێگاکانی.
لێدوانی فەرمی: بنکەی بەرگریی شارستانیی خورماڵ بە ئاڤای ڕاگەیاند، بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و چاوەڕێ دەکەن تا ئاگرەکە بگاتە شوێنێک کە دەستیان پێی بگات و بتوانن دەست بە هەوڵەکانی کوژاندنەوەی بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: دانیشتووانی سنووری هەورامان خۆیان ئامادە دەکەن تا سبەی وەک خۆبەخش بچنە نزیک ئاگرەکە و یارمەتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بدەن لە کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





