
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێت: ئەمساڵ دەیان باڵندە و ئاژەڵی کێوی لە ژینگەی سرووشتی خۆیان ئازاد کراون و 811 پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرپێچییە ژینگەییەکان کراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و پارێزگاریکردن لە باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان، ڕاوکردن لە هەرێمی کوردستان بەیاسا قەدەغە کراوە، لەکاتی سەرپێچیکردنی ڕاوچییەکانیش، جیا لەوەی بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی ژینگەپارێزی سزا دەدرێن، ئاژەڵ و باڵندە ڕاوکراوەکانیش ئەگەر زیندووبن ئازاد دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ڕائید فوئاد ئەحمەد زراری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: بەردەوام تیمەکانمان لە ئەرکدان بۆ پاراستنی ژینگە و سرووشتی هەرێمی کوردستان و دەیان باڵندە و ئاژەڵی کێویشمان گەڕاندووەتەوە ژینگەی خۆیان.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەمساڵ بەکۆیی سەرپێچییە ژینگەییەکان 811 پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و ڕێککاری یاسای جێبەجێکراوە، دوایین ئاماری ئازادکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان بەمشێوەیەیە:- "دوو ئاسک، 40 سمۆرە، دوو کەروێشک، 51 کەو، پێنج سوسکە، دوو هەڵۆ، دوو پۆڕ، 10 ئاژەڵی کێوی جۆراوجۆر، حەوت باڵندەی جۆراوجۆر".
ژمارەیەک چەک و کەلوپەلی ڕاوکردنیش دەستیان بەسەرداگیراوە وەک، "33 تاپڕ، 114 فیشەکی تاپڕ، 10 کڵاشینکۆف، 70 فیشەکی کڵاشینکۆف، یەک دەمانچە، شەش فیشەکی دەمانچە، نۆ تۆڕی باڵندە، هەشت شەداو، 33 قەفەس، 15 لایت، 66 داوی باڵندە، 13 چەقۆ".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






