
دیمەنی دانانی چیمەن لە چەند شەقامێکی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە مەبەستی سەوزترکردنی شەقامەکانی ناو شار، هەڵسا بە دانانی چیمەن (فریز) و دانانی سیستمی ئاودان لە چەند شەقامێکی هەولێر.
وێنە گەورەکە: بەپێی ستانداردی جیهانیی پێویستە ڕێژەی سەوزایی ناو شارەکان لەنێوان 15% بۆ 20% بێت، ئێستا ئەو ڕێژەیە لە ناو شاری هەولێر گەیشتووەتە 20%، بەمەش هەولێر ئەو ڕێژەیەی بەدەستهێناوە کە ستانداردی جیهانی دیاری کردووە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هەر یەکە لە یوتێرنەکانی شەقامی 60 مەتریی بەرامبەر مزگەوتی حاجی موراد لەگەڵ شەقامی بەحرکە و شەقامی 100 مەتریی نـزیک فڕۆکەخانەی هـەولێر و شەقامی 100 مەتریی بەرامبەر گوندی ئیتاڵی/1 لەلایەن شارەوانی و ئەندازەی هاتووچۆوە بە مەبەستی کاری ڕێکخستەوەی هاتووچۆی ناوشار و نەهێشتنی جەنجاڵی لە شەقامەکان داخران، تیمەکانی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر هەڵسان بە دانانی چیمەن و دانانی سیستمی ئاودان لەو شوێنانەی کە داخرابوون.
ڕێبین ئەحمەد دەشڵێت، جگە لەو یوتێرنانە، "تیمەکانمان هەڵسان بە دانانی چیمەن لە شەقامی 40 مەتری لە هۆڵی شەهید مامۆستا سەعد تاوەکو چێشتخانەی ئەبو شەهاب".
لەلایەکی دیکە: بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمساڵ لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕێژەی سەوزایی بەڕێژەی 0.5% زیادکراوە کە پێشتر ڕێژەکە 19.5% بوو، بەڵام ئێستا هەولێر ڕێژەی 20% سەوزایی پێکدەهێنێت. دەشڵێت، "لەم ڕۆژانە دەست بە هەڵمەتێکی دیکەی دارچاندن دەکەین و نزیکەی پێنج بۆ 10 هەزار داری دیکە دەچێنین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






