زانیاریی نوێ لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ؛ دوو لەمپەرە گەورەکەی بەردەم پرسی مووچە
- بزنس
- 15 ئەیلوول

ئەنجوومەنی دەوڵەت گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی ناوخۆی کوردستان کۆدەبێتەوە، بڕیارە بۆچوونی خۆی دەرببڕێت و ناکۆکییەکە لەنێوان هەولێر و بەغدا یەکلایی بکاتەوە. چاوەڕوان دەکرێت ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەوبارەیەوە بدات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت کاتژمێر نۆ دەستپێبکات، هاوکات دوو نوێنەری هەرێمی كوردستانیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبن بۆ بەرگریکردن لە بۆچوونەکانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: بابەتەكە لێكدانەوەی یاساییە بۆ ئەو ماددە یاساییانەی كە باس لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان دەكەن، هەولێر و بەغدا لەسەر پشکی حکومەتی عێراق كۆك نین.
ئەنجوومەنی دەوڵەت تەنیا بۆچوونی یاسایی خۆی دەڵێت و بڕیار نادات، ئیشی ئەنجوومەنەکە بڕیاردان نییە، پرسیاریان لێکراوە و وەڵامی یاسایی دەدەنەوە، بەڵام وەڵامەکەشیان بەهەند وەرگیراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەگەر ئەنجوومەنەكە ڕا و بۆچوونیش بخاتەڕوو پابەندكەر نابێت بۆ هەرێمی كوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کاتژمێر یەک كۆدەبێتەوە، ئەگەر پێش كۆبوونەوەكە ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆچوونەكەی خۆی بخاتەڕوو و وەڵامی نووسراوەكە بداتەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تاوتووێی بۆچوونەكەی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەكات، ئەگەر ئەمەش نەكرا پرسەکە یەکلانەکرایەوە یان وەڵامەکە پێڕانەگەیشت، ئەوا پرسەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەمەش بزانە: لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کێشەکان تا ڕادەیەک چارەسەر کراون و هەولێر و بەغدا قۆناغی باشیان بڕیوە، ئەمڕۆ دووشەممە كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەوەكالەت لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی چین باسی لەوەکردووە: کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەمنزیکانە چارەسەر دەكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





