
بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پەیوەندییەكان و بەدواداچوونی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا
ئاڤا نیوز
بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پەیوەندییەكان و بەدواداچوونی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەڵێت، ئەوەی بەغدا سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داوا لە هەولێر دەكات، لە دەرەوەی دەستوور و یاسایە.
وێنە گەورەكە: تاوەكوو ئێستا كێشەی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر نەكراوە، دوو لەمپەر لەبەردەم چارەسەركردنی گرفتەكە هەیە یەكێكیان هەناردەكردنەوەی نەوتە كە چارەسەركردنەكەی لە هەنگاوەكانی كۆتاییە و لەمپەری دووەمیان داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستانە كە ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بابەتەكەی داوەتە ئەنجوومەنی دەوڵەت و داوای بۆچوونی سەبارەت بە ماددە یاساییەكانی تایبەت بە داهاتی نانەوتی دەكات، ئەگەری زۆر هەیە كە بۆچوونێكی ئەرێنیی ئەنجوومەنەكە ئەو گرفتەش چارەسەر بكات.
لێدوانی فەرمی: بەختیار حاجی لە لێدوانێكیدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئهوهی بهغدا داوای دهكات بهرامبهر به ناردنی مووچه له دهرهوهی دهستوور و یاساكانی بودجە و كارگێڕیی دارایی و بڕیاری دادگای فیدراڵییه.
-هەرچەندە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری داوە بابەتی مووچە تێكەڵی ململانێی سیاسی نەكرێ بەڵام بەغدا بە بیانووی دیكە كێشەی بۆ مووچە دروست كرد.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پەیوەندییەكان و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوایین ههوڵی بهغدا بۆ خۆدزینهوه و كوشتنی كات بۆ ناردنی مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان داواكردنی ڕای ئهنجوومهنی دهوڵهت بوو، كه دوور و نزیك ئهم بابهته ناچێته چوارچێوهی كار و دهسهڵاتی ئهم ئهنجوومهنه و بەڵكوو ئهم بابهته له لایهن دادگای فیدراڵییەوە یهكلاكراوهتهوه له بهرژهوهندی ههرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





