
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بانگەوازێک ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا، بەمەبەستی زیادکردنی پشکی ئاوی عێراق و گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەمیی ئاو کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و کەم بوونەوەی ڕێژەی بارانبارین و کەم بوونەوەیەکی بەرچاو لە سەرچاوەکانی ئاو لە وڵاتانی دراوسێ، عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی وشکەساڵیی تووند بووەتەوە کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین ئاڵنگارییە ژینگەییەکان لە مێژووی نوێیدا دادەنرێت.
پەیامی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە پەیامێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، هۆشدارییەکی تووندی لەبارەی قەیرانی ئاو لە عێراق دا. سەدر ئاماژەی بەوە دا قەیرانی جیهانیی ئاو گەیشتووەتە عێراق و زەنگی مەترسی لێدراوە، بەتایبەتی لەگەڵ کەم بوونەوەی سامانی ئاوی عێراق و وشکەساڵی و کەم بوونەوەی باران و ڕووبارەکان.
لەهەمان کاتدا: ناوبراو داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەپەلە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر. لەوانە: کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ تورکیای دراوسێ، بۆ زیادکردنی پشکی ئاوی عێراق و گرتنەبەری ڕێوشوێنی ناوخۆیی بۆ پاراستنی ئاو، وەک دروستکردنی بەنداو و سزادانی بەفیڕۆدەرانی ئاو. هەروەها جەختی لە گرنگی شیرینکردنی ئاوی دەریا کردەوە، بەتایبەت بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ.
مەترسییەکان: سەدر وەک ئاگادارکردنەوەیەک، پێشبینی کرد ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، زیانێکی زۆری تەندروستی و کشتوکاڵی لێبکەوێتەوە و گەلی عێراقیش زیانمەند دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 9 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
43 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






