
دیمەنی دووکانێکی زێڕ لە بازاڕی قەیسەری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دابەزی و ئەندامێکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێریش دەڵێت 'هەر ئۆنسەیەک زێڕ 21 دۆلار دابەزیوە'.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ یەکەم جار لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە دوێنێ چوارشەممە 2025-09-17 نرخی سووی بانکی کەمکرایەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی زێڕ دروست کرد.
لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گۆڕانکارییەکی خێرا ڕوویدا و بۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ 21 دۆلار و هەر مسقاڵێکیش پێنج هەزار دینار دابەزیووە، هەروەها نرخی دۆلاریش 200 دینار دابەزیووە.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەم جۆرەیە.
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 775 هەزار دینار
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 740 هەزار دینار
٠ مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 635 هەزار دینار
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکاندا بە سێ هەزار و 658 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






