لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ دەکرێت
- بزنس
- 19 ئەیلوول

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاڵای کوردستان و عێراق و لۆگۆی ئەپیکوور
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، لە وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوەیەک بکرێت بۆ واژۆکردنی دوایین پێشنیازی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
وێنە گەورەکە: هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و داهاتی ناوخۆ، دوو لەمپەری سەرەکی بەردەم ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدان، هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر هەردووکیان دەدرێت و پێشبینی دەکرێت ڕێککەوتنەکە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند. ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی بە هەموو گفتوگۆکان لەبارەی نەوتی کوردستان دەهێنرێت. هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتوون لەسەر پێشنیازێک لە بری ئەوەی 16 دۆلار وەک دەستحەقی بەرهەمهێنان بدرێت بە کۆمپانیاکان، نەوتیان پێبدرێت. ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتنە سێقۆڵییەکە لەنێوان کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق واژۆ دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەگەڵ دانیشتنەکەی ڕۆژی یەکشەممەی وەزارەتی نەوت. چاوەڕوان دەکرێت هەمان ڕۆژ نووسراوی ئەنجوومەنی دەوڵەتیش بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بنێردرێتەوە.
چی ڕوودەدات: لە کۆتایی هەفتەی پێشوو ئەنجوومەنی دەوڵەت دوا کۆبوونەوەی خۆی لەسەر شرۆڤە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ داهاتی نانەوتی ئەنجامدا. ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەکە لە کۆی 23 دادوەر 15 دادوەر ئامادەی دانیشتنەکە بوون. شەش لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە ئامادە نەبوون. دووانیشیان بە فەرمی مۆڵەتییان وەرگرتووە.
دوو سەرچاوە لەناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاند، 13 دادوەر لەگەڵ بۆچوونەکانی هەرێمی کوردستان بوون بۆ داهاتی نانەوتی. تەنیا دووانیان نەبێ بۆچوونیان جیاواز بووە، بۆیە هەموو پێشبنییەنەکان بۆ ئەوەن لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجوومەنەکە بڕیاری کۆتایی لە بەرژوەندی هەرێمی کوردستان بدات.
ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی هەریەکە لە مانگەکانی حەوت و هەشتی پەسەند کرد و لەسەر هەمان ئەو بنەمایە وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادە دەکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەم هەفتەیە بۆ پرسی مووچە یەکلاییکەرەوە دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت بدرێت و بۆ مانگەکانی داهاتووش بێ کێشە مووچە ڕەوانە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






