لێدوانی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە: هیوادارم بەمزووانە لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجامێكی ئەرێنی
- بزنس
- 20 ئەیلوول
دەقی وتاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەمیانی کردنەوەی پرۆژەی جووتسایدی لالش- شێخان
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا ڕایدەگەیێنێت، هیچ بیانوویەکیان بۆ حکومەتی فیدراڵی نەهێشتوونەتەوە، ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەبارەی نەوت دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ و باش. هیواداریشە لە ماوەیەکی نزیکدا بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی.
چیرۆكی سەرەكی: لەمیانی كردنەوەی پرۆژەی جووتسایدی شێخان - لالش، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە وتارێکدا تیشكی خستە سەر نوێترین پێشهاتەكان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچە و بودجە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "گفتوگۆكانمان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ لەسەر بودجە و مووچە بەردەوامن، زۆرجار ئێمە گوتوومانە كە هیچ ئاستەنگێك نەماوە، بەڕاستیش لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە هیچ جارێك هیچ ئاستەنگێك دروست نەكراوە، هەموو جارێك هەر بیانوویەك هەبووبێت، ئێمە هەوڵمان داوە لایببەین بۆ ئەوەی بابەتی شایستەی دارایی خەڵكی كوردستان دابین بكرێت".
پەیوەست بە پرسی نەوت مەسرور بارزانی گوتی: "لە دوایین گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا، وەك ئەوەی من ئاگادار كراومەتەوە لە نێوان كۆمپانیاكانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت و حكومەتی فیدراڵی دیارە تێگەیشتن و ڕێككەوتنێك هەیە، ئەمە دەبێتە دەستپێكێكی زۆر باش بۆ نەهێشتنی ئەو ئاڵنگاری و ئاستەنگەی كە هەتا ئێستا ماوەتەوە".
سەرۆکوەزیرانی کوردستان هیوای خواست لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم ڕێككەوتنە ببێتە واقیع و ببێتە جێی ڕەزامەندیی هەموو لایەك، لە بەرامبەردا حكومەتی عێراق پابەندیی خۆی بەرامبەر بە ماف و هەقی خەڵكی كوردستان جێبەجێ بكات و چیدی بابەتی مووچە نەبێتە سەردێڕی هەواڵی ڕۆژانە. هیواداریش بوو لە ماوەیەكی نزیكدا لەگەڵ بەغدا بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی.
باکگراوند: لەبارەی نەوت کە یەکێک لە لەمپەرە گەورەکانی بەردەم ناردنی مووچەیە، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەنێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان ڕێککەوتنامەیەکی سێقۆڵی واژۆ بکرێت، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون لەبری پارە نەوت بە کۆمپانیاکان بدرێت لە بەرامبەر ماف و شایستە داراییەکانیان.
لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستانیش کە دووەم لەمپەری بەردەم ناردنی مووچەیە و پرسەکە بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردرابوو بۆ یەکلاکردنەوەی لەنێوان هەولێر و بەغدا، ئەنجوومەنەکە گەیشتووەتە ئەنجام، ئاڤا زانیویەتی بۆچوونیان لە بەرژەوەندیی کوردستانە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەدەنەوە.
بۆچی گرنگە: هەردوو پرسەکە دەبرێنە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت بدرێت و گفتوگۆش لەبارەی چارەنووسی کۆی مووچەکانی ئەمساڵ بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





