عێراق بەهۆی کەمکردنەوەی هاوردەی سووتەمەنی ساڵانە 4 ملیار دۆلار داهاتی زیاد دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆری گواستنەوەی سووتەمەنی لە عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی نەوت لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەهۆی کەمکردنەوەی پشت بەستن بە هاوردەی سووتەمەنی لەدەرەوە، حکومەت ساڵانە چوار ملیار دۆلار داهاتی بۆ گەڕاوەتەوە و ئێستا ئەو پارەیە بۆ پەرەپێدانی پاڵاوگەکان و زیادکردنی بەرهەمهێنان لەناوخۆدا بەکاردەهێنرێتەوە.
وێنە گەورەکە: مانگی تەممووزی ئەمساڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە وڵات لە بەرهەمهێنانی بەنزیندا دەگاتە ئاستی خۆبژێوویی، بۆیەش هاوردەی بەنزین بە تەواوی ڕادەگیرێت و حکومەت پلانی هەیە بەنزین و بەرهەمەکانی دیکەی نەوت هاوردەی دەرەوە بکات.
لێدوانی فەرمی: بەها نووری، ئەندامی لیژنەی نەوت لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لیژنەکەیان بە هاوکاری وەزارەتی نەوت پلانێکی گشتگیری ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە چەند ساڵی داهاتوودا هاوردەی سووتەمەنی بەهەموو شێوەیەک ڕابگیرێت، ئەویش لەڕێگەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی لە پاڵاوگەکان و دووبارە بەکارخستنەوەی بەشە لەکارکەوتووەکانیان، جگەلەوەش حکومەت دەیەوێت تا ساڵی 2030 لە بەرهەمهێنانی غازدا بەتەواوی بگاتە خۆبژێووی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوت و هەرێمی کوردستان چاودێری بەردەوامی دەستکەوتەکان دەکەن و خواستی ئەوەیان هەیە لە پێنج ساڵی داهاتوودا پڕۆژەکان بەشێوەیەک بچنەپێشەوە چیتر وڵات پێویستی بە هاوردەی غاز و بەرهەمەکانی دیکەی بەرهەمهێنراو لە نەوت نەمێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
30 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە