ئەنجوومەنی دەوڵەت: پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوورە
- بزنس
- 21 ئەیلوول

لۆگۆی ئەنجوومەنی دەوڵەت
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت، گفتوگۆی لەبارەی پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داهاتی نانەوتی کردووە، سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت جەختیکردووەتەوە لەوەی "پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داهاتی نانەوتی لە چوارچێوەی دەستوورن".
وێنە گەورەکە: پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ حکومەتی فیدراڵ دوو بەربەستن لەبەردەم نەناردنی شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، هاوکات ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پێنجەمی ئەنجوومەنی دەوڵەت سەبارەت بە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق؛ بە ئاڤای گوت، "لەگەڵ کەریم خەسباک، سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت قسەمکردووە و پێی گوتم، پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردان، دەبێت کار بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت."
د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمانەشی وت:
- ئەرکی حکومەتی عێراقە سێ مووچە واتا مووچەی مانگەکانی؛ حەوت، هەشت و نۆ بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
- هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نەماوە و کۆمپانیاکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دوای ئەوەی زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە زاخۆ لێدا وتارێکی پێشکەشکرد و وتی؛ "لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو قەیرانانە کۆتاییان دێت، سەرجەم مووچەخۆران مافی خۆیان وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






