
دیمەنی ڕاییکردنی چەند خانەنشینێک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی نوێ تەواو بوو و لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی نۆی ئەمساڵدا، ناوی لیستێکی دیکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت بۆ دابینکردنی مووچەکانیان.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە وردبینی بۆ دۆسیەی 27 هەزار خانەنشین کراوە، لە نوێترین لیستی خانەنشیناندا ناوی 850 کەس ئامادەکراوە و لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕەوانەی بەغدا دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: لە لیستەکەی ئەمجارەدا ناوی 17 خانەنشینی خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەیە، کە نۆ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، بەڵام لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆدا. جگە لەوە، ئەوانەی دەیانگرێتەوە، 12 مووچەی کاملی ئیکرامییە و شەش مووچە بنەڕەتییەکەش وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: بۆ مووچەی مانگی حەوت، سێ هەزار و 600 خانەنشین حەوت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن. بۆ مانگی هەشتیش، 400 خانەنشین هەشت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: موستەفا سەعدی، بەڕێوەبەری خانەنشینی زاخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوو 471 فەرمانبەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خانەشین بوون، ڕێکارەکانی تایبەت بە مامەڵەکانی خانەشینان بەباشی و بەبێ کێشە بەڕێوەدەچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






