پێشەوا هەورامانی بۆ ئاڤا: ڕێككەوتنی سێقۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆ دەكرێت
- بزنس
- 22 ئەیلوول

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێككەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان واژۆ دەكرێت. سبەی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر پرسی مووچە دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا پێشتر وەك یەكەم دەزگای میدیایی ئاشكرای كرد، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕازی بوونە، هاوكات پرۆپۆزەڵی ڕێککەوتنی نەوت لەنێوان عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە تەواو بووە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی فیدراڵ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەر پرسی نەوت گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئەیلوول، گرێبەستی سێقۆڵی نێوانیان واژۆ دەكرێت.
هەنگاوی داهاتوو: بەگوتەی پێشەوا هەورامانی، بە واژۆكردنی گرێبەستە سێقۆڵییەكە، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نامێنێت و بەغدا دەبێت لە نزیكترین كاتدا مووچە ڕەوانە بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






