
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا سبەی سێشەممە دەست بە خەرجکردنی ڕێککارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت و هەفتەی داهاتوو بەغدا پارەی مووچەی مانگی حەوت دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کرد، تیایدا بڕیار درا مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
هاوکات خەرجکردنی مووچە هاوشێوەی دوو مانگی ڕابردوو لە بەرامبەر ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتییە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی حەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، بەجۆرێک سێشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو پارە دەگات و دواتر خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی دارایی کوردستانیش داهاتی نانەوتی کۆکردووەتەوە، تەنانەت زیاتر لە 120 ملیار دیناری ئامادەیە، تەنها نووسراوی ناردنی پێویستە دواتر بە کاش بە لقی هەولێری بانقی ناوەندی دەدرێت.
- سەرچاوەیەک لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاڤایان گوت: پارەی پێویستیان بۆ مووچە لەبەردەستە، تەنانەت ئێستا زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار پارەی کاشیان هەیە، ئەمەش بەشی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی کوردستان دەکات.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەش ئاڤا قسەی لەگەڵ وەزارەتی دارای کوردستان کرد، گوتیان لیستی مووچە ئامادەیە و هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردووە، لەگەڵ گەیشتنی پارە خشتەی مووچە بڵاو دەکەنەوە و لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
ئەمەش بزانە: بڕیاری جەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، عێراق خۆی دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران.
هەنگاوی داهاتوو: بەگوتەی بەرپرسێکی باڵای عێراق کە قسەی بۆ ئاڤا کردووە، سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت. بەڵام بەهۆی ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە عێراقیش دەستیپێکردووە، پێدەچێت وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی چەند شوێنێک بدات و پاشان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات. بەو پێیەش، پێشبینی دەکرێت پارەکە سێشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو بگاتە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد





