
ڕێککارەکانی مووچەی مانگی هەشت
ئاڤا نیوز
دوای ناردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرجکردنی پارە گەیشتووەتە دەست تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە نووسراوی خەرجکردن بۆ بانکی ناوەندی بکات.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند مانگێکە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی ناهەمواردا گوزەر دەکەن بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەغداوە مووچەکانیان ڕاگیراوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی هەولێر سەرجەم پابەندییە یاساییەکانی لەبەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە، سەرەڕای ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت دوای ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت هیچ بەربەستێکی دیکە لەبەردەم ناردنی مووچە نەمێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، تەیف سامی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو نووسراوێک بۆ بانکی ناوەندی دەکات بەمەبەستی ئامادەکردنی پارە، بانکی ناوەندییش عا لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێر وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە.
دواتر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراق حەوت نووسراوی جیاواز دەردەکات بۆ خەرجکردنی مووچە. دوای ئەوە ئاگادارکردنەوەی بانکی بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەنێرێت بڕی پارەی پێویست بۆ مووچە ڕادەستی وەزارەتی دارایی کوردستان بکەن.
زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی سێشەممە یاخود چوارشەممە کە دەکاتە 30-9-2025 یاخود 1-10-2025 پارە بگاتە کوردستان، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ مووچەی مانگی هەشت، لیستی مووچە نێردراوە بۆ بەغدا و وردبینی تێدا کراو و هیچ کێشەیەکی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە - میزان مراجەعەی مانگی هەشت دەنێردرێت کە داهات و خەرجی حکومەتی کوردستان لەخۆدەگرێت.
ئەمەش بزانە: کۆکردنەوەی داهاتی مانگی هەشت دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستاش ڕوون نییە بۆ مانگی هەشت حکومەتی کوردستان چەند پارە دەنێردرێت، 120 ملیارەکەیە یان کەمتر، چونکە هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆدان رێککەوتنێکی نوێ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد





