
وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی "هەژماری من" بەردەوامە، تاوەکو سەرەتای ئەم مانگە، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە پڕۆژەکە تۆمارکراون گەیشتووەتە 260 هەزار فەرمانبەر.
بۆچی گرنگە: هەژماری من هەرزانترین کرێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکیی لەسەر ئاستی عێراق هەیە، تەنیا دوو هەزار و 500 دیناری عێراقی لە هەژمارەکە وەردەگرێت.
لێدوانی فەرمی: مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: "خزمەتگوزارییەکی دیکەی هەژماری من ئەوەیە، بانکەکان لە بری دابەشکردنی مووچە دەپڕژێنە سەر کاروبارەکانی دیکەی بانکی لەوانە پاڵپشتی پڕۆژەکان و بەشداریکردنیان لە وەبەرهێنان، بەمەش کەرتی بانک و وەبەرهێنان زیاتر دەبوژێتەوە."
وێنە گەورەکە: دوای تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پارێزگای هەولێر، ماوەی مانگێکە پرۆسەکە لە سلێمانی دەستیپێکردووە، تا ئێستا 153 هەزار کارتی بانکیش دراوەتەوە فەرمانبەران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا پێنج بانک کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دانپێدانراون، لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ هەزار ئامێری ATM لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی کوردستان جێگیر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە