
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەرێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە گشت بانکەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ کراوە و هاونیشتمانیان دڵنیا دەکاتەوە کە تاوەکو سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن، بانکەکان کراوە دەبن.
وێنە گەورەکە: دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەستیپێکردووە و بڕیارە تاوەکو دوو ڕۆژی دیکە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: مەولوود سابیر، بەرێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئاگاداری سەرجەم بانکەکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، کە ژمارەیان 94 بانکە؛ پێویستە فەرمانبەرانیان تاوەکو دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران لە دەوام بمێننەوە و بانکەکان کراوەبن.
بۆچی گرنگە: دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕێککەوتنی لەبارەی مووچە لەگەڵ بەغدا ڕاگەیاند، بڕیاری دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ درا و تاوەکو پێش جەژنی ڕەمەزان سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا بانکەکانی سلێمانی و دهۆک کارمەندانیان ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی شەو لە دەوام بمێننەوە و مووچە دابەش بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
5 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە