
کەسێک لە کاتی ژماردنی پارە، ئاڵای کوردستان و ئاڵای ئوردن، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پرۆژەی "هەژماری من" گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە کوردستان و تەنانەت عێراقیش لە کەرتی بانکیدا، لە وڵاتێکی وەکو ئوردن پرۆژەیەکی هاوشێوە بە 30 ساڵ کراوە.
وێنە گەورەکە: "هەژماری من" گەورەترین پڕۆژەی بانكی هەرێمی كوردستانە، لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری لێدراوە و تائێستا زیاتر لە 260 هەزار مووچەخۆر تۆمارکراون.
بۆچی گرنگە: ڕێگایەكی ئاسان و خێرا و پارێزراوە بۆ وەرگرتنی مووچە و سوودمەندبوون لە 19 خزمەتگوزاریی بانكی، گرنگترینیان وەرگرتنی قەرز و پێشینەکانە.
لێدوانی فەرمی: "پرۆژەکە خێرایی گەشەپێدان لە کەرتی ئابووری بەشێوەیەکی بەرچاو دروست دەکات، ئەوەی حکومەتی ئوردن بە 30 ساڵ بۆ خەڵکەکەی کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دوو ساڵ دەیکات". عیسا بابلی، بەڕێوەبەری پڕۆژەی هەژماری من و گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە بانکی جیهان وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: سوودمەندانی یەکەم لەو پرۆژەیە فەرمانبەرانی کەرتی گشتین، لە قۆناغی داهاتوودا فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە، بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەکە لەژێر چەتری بانکی ناوەندیی عێراق کار دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵێکە وەک تاقیکردنەوە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر مووچە لەڕێگەی پرۆژەکەوە وەردەگرن. لە کۆتایی ساڵی ڕابردووشدا مووچەخۆرانی کۆلێژەکانی ئاداب، کشتوکاڵ و زانست لە زانکۆی سەڵاحەدین خراونەتە نێو سیستەمەکە و زۆر لێی ڕازین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






