مەسرور بارزانی: بۆ دەنگدان نابێت فشار لە هیچ کەسێک بکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بنەکەیەکی دەنگدان لە پیرمام دەنگیدا و دواتر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمە هەڵبژاردنێکی گرنگە ڕێڕەوی حوکمڕانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو دیاریدەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرانسەری عێراق پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە زیاتر 20 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە و بەشداری لە پرۆسەکە دەکەن.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گوتی، "ئەمە هەڵبژاردنێکی گرنگە، چونکە دەنگدانی ئەمڕۆ ڕێڕەوی حوکمڕانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو دیاریدەکات."

ـــ پێویستە هەمووان بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا بکەن بێ هیچ فشارێک و خەڵک بە ئارەزووی خۆی دەنگ بدات.

ــ خەڵکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بنێرنە بەغدا، بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەکانتان بکەن.

ــ هیوادارم کۆمیسیۆن بە ئەمانەتەوە مامەڵە لەگەڵ دەنگی دەنگدەراندا بکات.






نوێدەکرێتەوە.. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: