سەدر بۆ لایەنگرانی: ئامادەبن بۆ هەر فەرمانێکی گشتیی یان تایبەت

شەیری بکە لە:
سەدر بۆ لایەنگرانی: ئامادەبن بۆ هەر فەرمانێکی گشتیی یان تایبەت

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر

ئاڤا نیوز


موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و داوای لە لایەنگران و هاووڵاتییان دەکات بایکۆتی پرۆسەی دەنگدان بکەن، هاوکات داوا دەکات خۆیان بۆ فەرمانێکی لەناکاو ئامادە بکەن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 20 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە تەواوی پارێزگاکانی وڵاتدا.

لێدوانی فەرمی: سەدر داوا لە وانە دەکات کە بایکۆتیان کردووە، تا دەتوانن لە ماڵەکانیان دەرنەچن تا دوای بانگی مەغریب جگە لە کاری پێویست نەبێت لەوبارەیەوە دەڵێت: ئەم ڕۆژە بۆ ماڵ و خێزانەکانتان تەرخان بکەن و سوود لەم دەرفەتە وەربگرە بۆ عیبادەت و پاڕانەوە و داوای لێبوردن، هاوکات سەدر داوا دەکات ڕێگری لە پرۆسەی دیموکراسی نەکەن، گەرچی کەموکوڕیی تێدابێت و هەرکەسێک ناچار بە بەشداری کرا با وەکو هێزە ئەمنییەکان دەنگەکەی بسووتێنێت.

لە کۆتاییدا سەدر دەڵێت: ئەوانەی بایکۆتیان کردووە، دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان بچنە پەرستگەکان بە هەموو پێکهاتەکانەوە سوپاسی خودا بکەن کە ڕێنمایی کردوون بایکۆت بکەن.

زانیاریی زیاتر: پێش ئەم پەیامە بە چەند کاتژمێرێک، محەممەد ساڵح عێراقی لە تۆڕی "ئێکس" دەستنووسێکی موقتەدا سەدری بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا نووسراوە، خوایە نەمخەیتە ڕیزی خەڵکی گەندەڵکاران.

ئەمەش بزانە: لە کۆتاییدا سەدر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاشتاگێکی داناوە و نووسیویەتی: # بایکۆتیان بکەن ڕەحمەتی خواتان لێبێت.

شەیری بکە لە: