
محەممەد شیمشێک، وەزیری ئابووریی تورکیا. وێنە: میدیا تورکییەکان
ئاڤا نیوز
دوای کەمبوونەوەی دەنگەکانی ئاکپارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، وەزیری ئابووریی تورکیا ناوی لە ڕیزبەندی یەکەمی لیستی ئەو بەرپرسانەیە کە بریاری دوورخستنەوەی دراوە، بەڵام هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
چی ڕوودەدات؟ ئەگەر وەزیری ئابووریی تورکیا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، سەرمایەدار و وەبەرهێنەرە گەورەکان ناڕەزایەتیی دەردەبڕن، بەمەش نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە و هەڵاوسان فراوانتر دەبێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز لە سەرچاوەیەکی نزیک لە ئاکپارتی زانیویەتی: چەند بەرپرسێکی ئاکپارتی لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە، بەڵام هێشتا وەزیری ئابووریی تورکیا لەگەڵ ئەوەی لە ڕیزبەندی یەکەمدابوو، لە پۆستەکەی ماوەتەوە، چونکە سەرمایەدار و وەبەرهێنەران بە دوور خستنەوەی ڕازی نابن.
هۆکارە زانراوەکان: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، دۆخی ئابووریی تورکیا هەر بەرەو خراپی دەچێت و خەڵکیش پەنجەی تۆمەت بۆ شیمشێک و کابینەکەی درێژ دەکەن.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی ئاکپارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەنگەکانی کەمی کرد، بڕیاریدا لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەندام و بەرپرسانی کەمتەرخەمی نێو پارتەکەی بکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پزشکیان: ئەگەر باران نەبارێت، دەبێت لەبەر بێئاوی تاران چۆڵ بکرێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






