لە دوو هەفتەدا بەهۆی پەتای وەرزییەوە زیاتر لە 1500 منداڵ لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی خەوێنراون

شەیری بکە لە:
لە دوو هەفتەدا بەهۆی پەتای وەرزییەوە زیاتر لە 1500 منداڵ لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی خەوێنراون

منداڵێک لەکاتی تووشبوونی بە پەتای وەرزی

ئاڤا نیوز

 

پەتایەکی وەرزی لەنێو هاونیشتمانیان بڵاوبووەتەوە، بەگوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی، زیاتر لە هەزار و 500 منداڵ لەماوەی دوو هەفتەدا بەهۆی تووشبونیان بە هەڵامەت لە نەخۆشخانەکەیان خوێنراون.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هاتنی وەرزی پاییز و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، پەتایەکی وەرزی لەنێو هاونیشتمانیان بڵاوبووەتەوە، ڕۆژانە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان هاووڵاتیان ڕوو لە بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکان دەکەن و چارەسەر وەردەگرن.

 

لێدوانی فەرمی: د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی د. جەمال ئەحمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنانەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو پەتایەی ڕووی کردووەتە جیهان و ناوچەکە، هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە، تەنیا لە 15 ڕۆژی ڕابردوودا 10 هەزار و 731 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەمانی کردووە، هەزار و 507 کەسیان کە پەتاکەیان گرتووە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و چاودێریی کراون.

 

بەگوتەی د. کۆیان زاهیر، نیشانەکانی پەتا وەرزییەکە بە زۆری کۆکە، تای تووند و چەند نیشانەیەکی دیکەن، نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرن. 

 

ئەمەش بزانە: د. کۆیان زاهیر ڕێنمایی هاونیشتمانیان دەکات بەوەی لە گردبوونەوە و شوێنە قەرەباڵغەکان دووربکەونەوە بۆئەوەی کاریگەرییەکانی پەتا وەرزییەکەیان لەسەر کەم ببێتەوە، چونکە لەڕێگەی هەناسە و کۆکەوە دەگوازرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگاکانی خۆپارێزی وا دەکەن لە پەتا وەرزییەکان و نەخۆشییەکانی دیکەش دوور ببن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ