
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و دیمەنی پرۆسەی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
بۆ بەداچوونی چەند پرسێکی پەیوەست بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، شاندێکی تەکنیکی و یاسایی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان چوونەتە بەغدا و لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: پێنج ڕۆژە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دراوە، کۆمسیۆن ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یان سبەی ئەنجامی کۆتایی واتا 100% ڕادەگەیێنرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی کە ئەندامی شاندەکەیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر جەعفەر ئیمینکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتییە. ئێستا لە بەغدان. ئامانج لە چوونی ئەو شاندە بەدواداچوون بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە تەواوی ئەو بازنانەی کە پارتی تێیاندا بەشدارە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو وێستگانە دەکەن کە پارتی دەنگی تێیاندا هێناوە. لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو وێستگانەش دەکەن کە تا ئیستا کۆمسیۆن ئەنجامەکانی ئاشکرا نەکردووە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی هەڵبژاردن دەشڵێت: هێشتا کورسیی دەیەمی پارتی لە هەولێر یەکلانەبووەتەوە و لەنێوان پارتی و یەکێتیدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بە کورسی دەیەمی پارتی لە هەولێر، مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت: ئەو کورسییە مافی یاسایی خۆمانە و لەگەڵ هەژمارکردنی دەنگی ئەو حەوت وێستگەیەی کە لە هەولێر ماوە، بەشی زۆری دەنگەکان کە زیاتر لە هەزار و 500 دەنگە بۆ پارتین و کورسییەکەش بەو وێستگانە یەکلادەبنەوە کە پارتی پێویستی بە زیاتر لە 600 دەنگ هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیام و بەڵێنی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیام و بەڵێنی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەردی بناغەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنێت






