سەندیکای مامۆستایانی عێراق دژی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی دەوەستێتەوە

شەیری بکە لە:
سەندیکای مامۆستایانی عێراق دژی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی دەوەستێتەوە

لۆگۆی ئەنجوومەنی سەندیکای مامۆستایانی عێراق

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی ئاشکرابوو کە وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر هەمواری یاسای وەزارەتی پەروەردە تۆمار بکات، سەندیکای مامۆستایانی عێراق دژی ئەو هەنگاوە وەستایەوە و دەڵێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەڵوێست و بڕیاری پێویست دەردەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی سەندیکای مامۆستایانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو بەڵگەیە کراوە کە تیایدا وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەداوە سکاڵا لەسەر هەمواری یاسای وەزارەتی پەروەردە تۆمار دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردەیی ئاگادار دەکاتەوە کە چاوەڕێی ئەو بڕیارانە بکەن کە لیژنەی ناوەندی سەندیکا لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا دەریاندەکات.

باکگراوند: مانگی ئابی ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد، بەگوێرەی یاساکەش دەرماڵەی مامۆستایان بۆ مانگانە 300 هەزار دینار زیادکرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ