
ئاڵای ئیسرائیل و فەلەستین لەسەر نەخشە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە سەروبەندی دەنگدانی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا سەبارەت "دەوڵەتی فەڵەستین" ڕایگەیاند، هەڵوێستی ئیسرائیل ڕوونە "دەوڵەتی فەڵەستینی بوونی نابێت".
وێنە گەورەکە: سبەی دووشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی بڕیارنامەی ئەمریکا بە ناوی "ڕێگەی بەرەو دەوڵەتی فەڵەستین" کۆدەبێتەوە، ڕۆژی هەینی، ئەمریکا و هاوبەشەکانی وەکو میسر، قەتەر، سعوودیە و تورکیا داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد خێرا بکات لە پەسەندکردنی بڕیارنامەکە کە پشتگیری لە پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە غەززە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: دەوڵەتی فەڵەستین دانامەزرێت و غەززە تا دوایین تۆنێل چەکداماڵینی لێ دەکرێت و حەماسیش چەکی خۆی دادەنێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا، قەتەر، میسر، ئیمارات، سعوودیە، ئەندەنوسیا، پاکستان، ئوردن و تورکیا لە بەیاننامەیەکدا "پشتیووانی هاوبەش"ی خۆیان بۆ ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا دەربڕی کە دەسەڵاتی پێکهێنانی هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی لە غەززە دەدات و لە چەندین خاڵی دیکە پێکدێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیام و بەڵێنی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیام و بەڵێنی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەردی بناغەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنێت






