ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە زێرەڤانییەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر پێشمەرگەیەکیان لە دووبز
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەکات، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ڕێوشوێنی توندی یاسایی بەرامبەر بە بکەرەکەی دەگرنەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 15-11-2025، کاندیدێکی دەرچووی حیزبی تەقەدووم بەناوی موهەیمەن حەمدانی؛ هێرشی کردووەتە سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە قەزای دووبزی سنووری پارێزگای کەرکووک و دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵی ئەو پێشمەرگەیە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئەو پێشمەرگەیە ناوی ئەحمەد خەڵەفە و ئەو کاتەی هێرشکراوەتە سەرماڵەکەی لە ماڵ نەبووە و کاندیدەکەی تەقەدووم خانەوادەکەیان ئازارداوە.
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، دووپاتی دەکاتەوە کە ئیدانەی "ئەو کارە دەکەن و جەختیش لەوە دەکەنەوە کە هەموو ڕێکارێکی یاسایی لە دژی ئەو کاندیدە دەگرنە بەر و ئیدارە و هێزە ئەمنییەکانی دەڤەرەکەش ئاگادار دەکەنەوە کە پاراستنی گیان و ماڵی هەر پێشمەرگەیەک و خانەوادەکانیان لە سنوورەکە لە ئەستۆی ئەوانە".
لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردوو حەوت لەو پاسەوانانەی موهەیمەن حەمدانی، کاندیدی دەرچووی حیزبی تەقەدووم لە بازنەی کەرکووک، کە هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو پێشمەرگەیە لە قەزای دووبز، دەستگیرا کران.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیام و بەڵێنی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیام و بەڵێنی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەردی بناغەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنێت






